سامانی سروشتی بەتایبه‌ت نهوتو غاز بەدهگمهن بوونه‌ته مایه‌ی گه‌شانه‌وه‌یه‌كی ئابوری‌و سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی لەجیهاندا. لەزۆربه‌ی جێگاکانی جیهان سامانی سروشتی ههژاریو دیکتاتۆریهتو شه‌رو جه‌نگی ناوخۆی بۆ خه‌ڵكه‌که‌ی هێناوه. ئه‌گه‌ر لەجێگایهک بوژانه‌وه‌ی ئابوری هێنابێت زۆرجار باجه‌که‌ی لەلایه‌ن سیاسیه‌وه قورس بووه(نه‌بوونی دیموکراسی). ئه‌و ووڵاته که‌مانه‌ی که توانیویانه داهاتی ئه‌م سامانه بخه‌نه خزمه‌تی بواره‌کانی ئابوری‌و سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی ووڵاته‌که‌یان ژماره‌یان زۆر که‌مه، هه‌ره دیاریترینیان ووڵاتی نه‌رویجه.
ئێمه لێره‌دا بەکورتی ده‌خاڵی بنه‌ره‌تی ده‌خه‌ینه به‌رچاو، که لەدهرئهنجامی لێکۆلێنه‌وه‌و پشکنینی ئه‌زموونی وڵاتانی تر‌و راڤه‌کردنی ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌ته به‌م بواره‌وه به‌رهه‌مهاتووه، وه‌ک رێنیشانده‌رێک (پۆله‌سی) بۆ بواری نهوتو غاز لەکوردوستان، لەپێناوی ره‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانی پاشهاته‌کانی سامانی سروشتی.
خاڵی یه‌كه‌م: پشت نه‌به‌ستن بەسامانی سروشتی وه‌ک تاکه سه‌رچاوه‌ی داهات. ئه‌گه‌ر بێتوو حکومه‌ت سامانی سروشتی بکاته تاکه داهات ئه‌وا ئابوریه‌ک دێته ئاراوه، که بوارنادات هیچ که‌رتێکی تری بگه‌شێته‌وه. لەئه‌نجامی ئه‌مه‌دا حکومه‌ت خۆی خۆی ناچارده‌کات که ببێته تاکه سه‌رچاوه‌ی بژێوی دابینکه‌ری زۆرینه‌ی خه‌ڵك. که په‌رچه‌کرداری ئابوری‌و سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی ترسناکی ده‌بێت.
خاڵی دووه‌م: دوورگرتن لەخۆشباوهری به‌وه‌ی که لەرێگه‌ی داهاتی زۆری نه‌وته‌وه ده‌توانرێت هه‌موو پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت. ئاسانه وه‌ها بیربکرێته‌وه که هێنده سامانی سروشتی هه‌یه که ده‌توانێ بودجه‌ی ووڵات دابینکات، ئیتر پێویست ناکات حکومه‌ت بایه‌خ بەکهرتی تر بدات. لەمێژووی بیری رۆژئاوادا هه‌ر لەمیکیاڤیللیهوه هه‌تا ئاده‌م سمسو ئه‌وانی تر هه‌میشه ترس هه‌بووه لەئاسان ژیانی، به‌وه‌ی لەدهرئهنجامدا ده‌بێته هۆی ته‌سکبینی. وه‌ک ئه‌زموونی ووڵاتانی که‌نداو پێمان ده‌ڵێن چه‌ندێک سهروهتو سامان هه‌بێت، هێشتا په‌لوپۆ هاوێشتن (دایڤێرسیفیکهیشن) پێویسته.
خاڵی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر بێتوو ووڵات خۆی ته‌سلیمی داهاتی سامانی سروشتی بکات، ئه‌وا یانی خۆخستنه ده‌ستی بازاری جیهانو هه‌موو هه‌ڵبه‌زو دابه‌زه‌کانی که لەئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی خێرا‌و لەپڕ ئینجا گه‌شه‌ی لاواز. که لەکۆتاییدا ئه‌وه‌ی دێته به‌رهه‌م کۆمه‌ڵگایه‌كی گهشهنهکردوه. چونکه هیچ ئیراده‌یه‌کی نیه بەسه‌ر ئاستی داهاتیو بڕهکهیدا. له‌م دۆخه‌دا لەکاتی به‌رزی نرخی نهوتو لەهه‌مانکاتدا لەکاتی نزمی نرخی نه‌وت بڕی پاره‌ی هاتوو زیان به‌خش ده‌بێت.
خاڵی چوارهه‌م: هه‌وڵدان بۆ به‌دوورگرتنی سامانی سروشتی لەسیاسهت: چونکه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌میشه دهسهڵاتگهراییو دیکتاتۆریه‌ته. سامانی سروشتی لەده‌ره‌وه دهفرۆشرێتو پێویستی بەدهستێکی کاری که‌مه، بۆیه لەئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی هاتنه ئارای ئیلیتێکی سیاسی‌و ئابوری که ده‌توانن بەدوور لەخهڵکی بژین. لەئه‌نجامدا بۆشایی لەنێوان دهسهڵاتو کۆمه‌ڵگادا دێته ئاراوه. گه‌رچی بیری نیولیبرالیزم هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دا که ئه‌م بۆشاییه دروستکات به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه که توشی بووه. گه‌ر سامانی نه‌وت بوو بەبهربهستێک لەنێوان حکومهتو خه‌ڵكدا ئه‌وا کۆمه‌ڵگایه‌كی لاواز‌و پڕ لەتوندوتیژیو حکومه‌تێکی گه‌نده‌ڵ دێته ئاراوه. ڤه‌نزوێلای پێش چافێز، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تێکی ده‌وڵه‌مه‌نده بەسامانی سروشتی 80% خه‌ڵكه‌که‌ی لەههژاریدا ده‌ژیان، ده‌رئه‌نجام هاتنی چاڤێزو مه‌رگی دیموکراسیه‌ت بوو.
خاڵی پێنجه‌م: هه‌وڵدان بۆ هێشتنه‌وه‌ی به‌های کارکردن‌و به‌رهه‌م هێنان لەکۆمهڵگادا. ئه‌مه‌ش لەرێگای ئه‌وه‌وه ده‌بێت که داهاتی سامانی سروشتی بەشیوهیهکی ناراسته‌وخۆ بێته ناو بازاره‌وه. ئه‌گه‌ر داهاتی سامانی سروشتی نه‌کرێته پاڵنه‌ری ئابوری ئه‌وا حکومه‌ت ده‌بێته تاکه سه‌رچاوه‌ی بژێوی. که حکومه‌ت بوو بەقیبله، ئه‌وا لەدهرئهنجامدا زلله‌و زهبهلاحو لاواز ده‌بێت. هیچ بوونه‌وه‌رێک نیه بتوانێ تا دواکۆتا گه‌وره‌بێت، بیرلهوهبکهرهوه مرۆڤێک شه‌وو رۆژ ههڵئاوسێ، لەدهرئهنجامدا قه‌باره‌ی ده‌بێته هۆی په‌ککه‌وتنی. حکومه‌تی هه‌رێم لەدۆخێکی وه‌هادا ده‌ژی هێنده قه‌به‌تره لەقهبارهی خۆی توشی په‌ککه‌وتن بووه.
خاڵی شه‌شه‌م: هه‌وڵدان بۆ به‌کارهێنانی داهاتی سامانی سروشتی بۆ گه‌شه‌دان بەسهرچاوه تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی تری کوردوستان وه‌ك گه‌شتوگوزار، خوێندن کشتوکاڵ‌و هتد. له‌م رێگایه‌وه که‌رتی تایبه‌ت ده‌بوژێته‌وه خه‌ڵک ده‌بنه خاوه‌نی کاری سهربهخۆییو لەئه‌نجامدا چینی ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆ دێته ئاراوه که پیویسته وه‌ک داینه‌مۆی سیسته‌می سیاسی.
خاڵی حه‌وته‌م: بیرکردنه‌وه لەدۆخی پاش نه‌وت لەکاتی نه‌وتدا. ته‌نها لەکاتی بوونی نه‌وتدا ده‌توانرێت پلان بۆ پاش نه‌وت دابنرێت. دیاره پاش نه‌وت مه‌رج نیه پاش کۆتایی هاتنی نه‌وت بێت، ره‌نگه، وه‌ستانی رۆشتنی سامانی سروشتی، بەهۆی گۆڕانکاری سیاسیشهوهبێت، وه‌ک لەساڵانی ئابلۆقه‌دا بەسه‌ر عێراقدا روویدا. لەهه‌مانکاتدا پلاندان بۆ ژینگه‌و کاریگه‌ری چونکه ره‌نگه کاریگه‌ری ژینگه‌ی هه‌موو ده‌ستکه‌وتی داهاتنی نه‌وتی پێویست بێت بۆئه‌وه‌ی کاریگهریهكهی نه‌هێڵێت، لەرووی سروشتی‌و ته‌ندروستی وه هه‌روه‌ها کاریگه‌ری لەسه‌ر نیشتهجێبوونو دیموگرافیا.
خاڵی هه‌شته‌م: به‌کارهێنانی سامانی نه‌وت بۆ دروستکردنی باوه‌رو په‌یوه‌ندی لەنێوان خهڵکو حکومه‌تدا. گرنگترین بنه‌مای ده‌وڵه‌تی سه‌رکه‌وتوو باوه‌ری خه‌ڵکه بەدهوڵهت (شه‌رعیه‌ت). گه‌ر باوه‌ڕی خه‌ڵكی لاوازبێت به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت ئه‌وا هه‌میشه ده‌وڵه‌ت لاواز‌و په‌رته‌وازه‌یه. ئیتالیا نموونه‌ی ئه‌م جۆره ووڵاته‌یه لەئهوروپا. له‌به‌ر لاوازی په‌یوه‌ندی نێوان خهڵکو حکومه‌ت، ئیتالیا به‌ده‌ست قه‌یرانی چارنوسسازهوه ده‌ناڵێنی. لەلایه‌كی تره‌وه بوونی بڕوای گه‌وره بەحکومهت، لەووڵاتێکی وه‌ك ئه‌ڵمانیا بووه‌ته هۆی هه‌میشه سه‌رکه‌وتووی ئه‌ڵمانیا. داهاتی نه‌وت ده‌توانێت سیسته‌مێک ده‌سته‌به‌رکات که ببێته جێگای باوه‌ری زۆرینه‌ی خه‌ڵك، ئه‌مه بەمانای ئه‌وه‌نایه‌ت که زۆرینه‌ی خه‌ڵک هاوڕابن به‌رامبه‌ر حکومه‌ت.
خاڵی نۆیه‌م: دارشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بەئاگایی. ده‌رهێنانی غاز لەداهاتوودا کوردستان زیاتر‌و زیاتر په‌یوه‌ست ده‌کات بەتورکیاوه. تورکیا هه‌تابێت پێویستی زیاتری بەغازه بۆ بڕه‌ودان بەئابوریه گه‌شاوه‌که‌ی. تورکه‌کان بەئاشکرا پلان بۆئه‌مه دائه‌نێن. ئه‌گه‌ر ئاگایی جیوپۆله‌تیکی باڵا نه‌بێت سامانی سروشتیمان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تورکیا زیاتر‌و زیاتر ئێمه بەبهشێک لەگه‌شه‌ی ئابوری خۆی بزانێت‌و لەدهرئهنجامدا زیاتر‌و زیاتر ده‌ست وه‌رداته ناوخۆی سیاسه‌تی ئێمه. لەکۆتاییدا جۆرێک لەپاشکۆییو ههژمۆنیهت بێته ئاراوه که کاربکاته سه‌ر سه‌ربه‌خۆبوونمان.
خاڵی ده‌یه‌م: دابه‌شکردنی پاره راسته‌وخۆ وه وه‌رگرتنه‌وه‌ی لەرێگه‌ی باجه‌وه باشتره لەسیستهمی مووچه. چونکه ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێته هۆی هاتنه‌ئارای کۆمه‌لێک پرینسیپ، له‌وانه: خه‌ڵك هه‌ست ده‌که‌ن که داهاتی سامانی سروشتیان پێده‌گات، خۆیان خاوه‌ن به‌رهه‌می ووڵاتیانن، به‌خشێنه‌وه‌ی لەرێگای باجه‌وه ئه‌وا باوه‌ره دێنێته ئاراوه که ئه‌وه بهشو پاره‌ی خه‌ڵکه که حکومه‌ت کاری پێئه‌كات. لەهه‌مانکاتدا باج ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که مرۆڤ زیاتر دهربهستو په‌یوه‌ست بێت بەحکومهتهوه.
ئا: سه‌ردار عه‌زیز- گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی