حكومەتی هەرێم: 713 ملیۆن دۆلار دەداتە كۆمپانیای داناغاز



سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای داناغازی ئیماراتی ڕایگەیاند “شایستە داراییەكانیان لەلای هەرێمی كوردستان نزیكەی 713 ملیۆن دۆلارە و لەگەڵ حكومەتی هەرێم لەسەر دانەوەی ئەو قەرزانە ڕێكەوتون”.

پاتریك ئەڵمان سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای داناغازی ئیماراتی ڕایگەیاند “تاكۆیی ساڵی ڕابردوو 713 ملیۆن دۆلاریان لای حكومەتی هەرێمی كوردستان وەكو قەرزماوە و ڕێكەوتون بۆ ئەوەی لەسەرەتادا 100 ملیۆن دۆلاریان بدرێتی لەسەر بنەمای (گونجاندنی ڕێژەیی)”.

ڕاشیگەیاند “ساڵی 2016 بۆ ئێمە زۆرباشبووە لەكوردستان چونكە توانیومانە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنین”.

باتریك ئەڵمان سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای داناغازی ئیماراتی باسی ئەوەشیكردووە ساڵی 2016 توانیویانە 33 ملیۆن دۆلار قازانج بەدەستبهێنن دەڵێت ” بەداخەوە, دادگای لەندەن بەپێی ئەو پێشنیانەی ئێمە بەڕێوەنەچوو لەبارەی ڕێژەی سودی مافی كاركردن لەهەرێم, بەو پێیەیی 121 ملیۆن دۆلار كەمتبربوو لەو پێشبینیەی  لە بودجەی پێشنیازكراوی خۆمان كردبومان, كە 33 ملیۆن دۆلاری قازانج  و 88 ملیۆن دۆلاری زیان”بووە.