باڵیۆزی عێراق لەتاران ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی بۆ ماوەی 6 مانگی دیكە ڤیزا دەداتە بازرگانانی ئێران و پلانی ئەوەشیان هەیە ناوچەیەكی بازرگانی لە شەلەمچە دروست بكەن.
ڕاجح سابیر عەبوود موسەوی لەپەراوێزی كۆبوونەوەی هاوبەشی لەگەڵ ژووری بازرگانی خوڕەمشاردا رایگەیاند، لەماوەی سێ مانگی رابردودا عیراق هەزارو 190 ڤیزیان داوەتە بازرگان و خاوەنكارانی ئێرانی و لەماوەی داهاتووشدا ئەو بەربەستانە ناهێڵن كەلەدەروازی سنووری شەلەمچەدا هەیەو بونەتە رێگر لەبەردەم هاوردەكردنی كاڵای ئێرانیدا.
باڵوێزی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، ناوچەیەكی بازرگانی لە شەلەمچە لەسەر ڕووبەری ١٤ تا ١٥ دۆنم و بەبڕی ١٠ تا ٢٠ ملیۆن دۆلار دروست دەكرێتو بۆ ئەنجامدانیشی چەند كۆمپانیایەكی گەورە بانگهێشت كراون.