ئه‌ورووپا كاتی زیاتر به‌ ئیسپانیا و فه‌ڕه‌نسا ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌

 به‌پێی راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا كاتی زیاتری به‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئیسپانیا و فه‌ڕه‌نسا داوه‌،، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو وڵات ئاستی كورتهێنانی بودجه‌یان كه‌مبكه‌نه‌وه‌ .
 له‌مبارییه‌وه‌ رۆژنامه‌ی بایسی ئیسپانی له‌ راپۆرتێكدا  له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵا له‌ كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا و حكوومه‌تی ئیسپانیای بڵاوكرده‌وه‌،،  كه‌ كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا ساڵی 2013ــی بۆ حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا دیاریكردبوو تا كورتهێنانی بودجه‌ی بۆ سێ له‌سه‌دا كه‌مبكاته‌وه‌،،  به‌ڵام كۆمسیۆنه‌كه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی سالێكی دیكه‌ تا 2014 درێژكرده‌وه‌ . 
هاوكات كۆمسیۆنی ئه‌ورووپا ساڵی 2014ــی بۆ حكوومه‌تی ئیسپانیا دیاریكردبوو تا كورتهێنانی بودجه‌ی بۆ سێ له‌سه‌دا كه‌مبكاته‌وه‌ به‌ڵام كۆمسیۆنه‌كه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی تا ساڵی 2015 یان 2016  درێژكرده‌وه‌ . 
ئه‌مه‌و زۆربه‌ی ولاتانی ئه‌ورووپا دووچاری گه‌وه‌ره‌یی قه‌باره‌ی كورتهێنانی بودجه‌ بوونه‌ته‌وه‌ له‌ نێویشاندا ئیسپانیا و فه‌ڕه‌نسا .