بانكی‌ ناوەندی‌ ڕێژه‌ی‌ خستنه‌بازاڕی‌ دۆلاری‌ كه‌مكرده‌وه‌


بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق ڕێژەی‌ خستنەبازاڕی‌ دۆلاری‌ ڕاگەیاند، بەهەمان نرخی‌ پێشوو كە 1190دینارە بۆ هەردۆلارێك.

بانكەكە‌ ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ158ملیۆن و901هه‌زارو491 دۆلاری‌ خستووەتە بازاڕەوە.

پرۆسەی‌ فرۆشتنی‌ ئەو بڕەپارەیە بەبەشداری‌ 35بانك‌ و11كۆمپانیای‌ تایبەت بەهەواڵەكردنی‌ دراو ئەنجامدراوەو نرخی‌ هەر دۆلارێكیش بە1190دیناری‌ عیراقی‌ دیاریكراوە.

ڕۆژانە بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق بڕی‌ ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كەبەشێوەی‌ زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی‌ عێراق، لەگەڵ خشتەیەكی‌ تایبەت بەناوی‌ ئەوبانكانە.

پێنجشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ بڕی‌162ملیۆن و242هه‌زارو266 دۆلاری‌ خستبووە بازاڕەوە.