سلێمانی: پرۆژه‌یه‌كی كۆمپانیای نالیا راده‌گیرێت

سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی كاركردنی له‌پرۆژه‌یه‌كی كۆمپانیای نالیا راگرت.             

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 9-4-2017 سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی سه‌ردانی پرۆژه‌یه‌كی كۆمپانیای نالیای كرد، كه‌ دروستكردنی دوو ڤێلای شاهانه‌یه‌.

 
دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا یوسف یاسین سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی وتی: ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان كرد كه‌ به‌ موڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆمپانیای چاڤی لاند كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی 1600م.

 

وتیشی :پرۆژه‌كه‌ دروستكردنی دوو ڤێلای شاهانه‌یه‌، به‌ڵام پرۆژه‌كه‌ مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی نیه‌ و تا مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان ده‌رنه‌هێنێت رێگه‌ به‌ كۆمپانیای نالیا ناده‌ین كار له‌و پرۆژه‌یه‌دا بكات.

 

 

 

 

 

PUKmedia