سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: جارێكی دیكە نرخی بەنزین بەرزدەبێتەوە و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆبەنزینی ناوخۆی كە حكومەتی هەرێم گرانی كردووە.
غالب محەمەد سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند: لە ئێستادا نرخی بەنزین و گاز بەرزبوەتەوە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆگران بونی بەنزینی ناوخۆی كەحكومەتی هەرێم لێی بەرپرسیارە و بەو بەنزینەی كەلەئێرانەوە دێت هەمان نرخی پێشوی هەیە.
هەروەها وتیشی: ئەگەر بێت حكومەتی هەرێم پاڵاوگەی بازیان بخاتە ژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە چارەسەری قەیرانی سوتەمەنی دەكەین.