له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی 15 یه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د له‌لایه‌ن برایم ئه‌حمه‌د فاوه‌نده‌یشن بۆ مه‌راسیمی خه‌ڵاتی بله، خه‌ڵاتی زێڕینی بله بۆ 2017 به‌خشرایه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك.
مه‌راسیمه‌كه به‌چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكردو دواتر له‌لایه‌ن شاناز برایم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی رێكخراوی برایم ئه‌حمه‌د فاوه‌نده‌یشن وته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو تێیدا باسی له خه‌بات و تێكۆشان و ئه‌و مێژووه پڕ سه‌روه‌رییه‌ی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دی كرد له شۆڕشی كورد‌و خه‌باتی ئه‌و مامۆستا مه‌زنه له ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری و شیعر‌و نوسیندا كه خزمه‌تێكی بێ پایانی به شۆڕشی كورد‌و ئه‌ده‌ب و بواری رۆشنبیری كورد كردوه‌و رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له شۆڕشكردن به‌رامبه‌ر دواكه‌وتوویی و نه‌زانی و ناهۆشیاری و نادادی له وڵات‌دا.
دواتر فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیانی مامۆستا برایم ئهحمهدو مێژوویی دامه‌زراندنی خه‌ڵاتی بله نمایشكراو، رێوره‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌ستی پێكرد: له‌وانه
1- خه‌ڵاتی یه‌كه‌می زێڕینی بله بۆ ساڵی 2017 به‌خشرایه خاتوو “مه‌حبوبه ته‌ها” تێكۆشهرو زیندانی سیاسی، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌بات و قوربانیدانه‌ی كه له شۆڕش و نه‌هامه‌تییه‌كانی كورددا.
2- خه‌ڵاتی دووه‌می زێڕینی بله بۆ ساڵی 2017 به‌خشرایه هونه‌رمه‌ندی شه‌هید ” قادر كابان” و خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ری شه‌هیده‌وه وه‌رگیرا.
3- خه‌ڵاتی سێیه‌می زێڕینی بله به‌خشرایه فۆتۆگرافه‌رو رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگ پرۆفیسۆر فێردیناند هێنا بیشله‌ر كه خه‌ڵكی وڵاتی نه‌مسایه‌و له‌پای ئه‌و خزمه‌ته گه‌ورانه‌ی كه به‌رامبه‌ر مێژوو شۆڕش و خه‌باتی كوردی كردوه‌و خاوه‌نی وێنه‌یه‌كی ناوازه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-ه كه شاخ فۆتۆكه گیراوه.
4- خه‌ڵاتی چواره‌می زێڕینی بله بۆ ساڵی 2017 به‌خشرایه، مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی له پای ئه‌و خزمه‌ته زۆر‌و گه‌وره‌یه‌ی به مێژووی كوردی كردوه‌و خه‌ڵاته‌كه‌ش له‌لایه‌ن هاشم عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه وه‌رگیرا.
5- خه‌ڵاتی پێنجه‌می زێڕینی بله به‌خشرایه د. مایكڵ هیوستن پزیشكی خۆبه‌خش كه له ئه‌مریكاوه هاتۆته كوردستان و چه‌ندین ساڵه به‌بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌ت به‌بواری ته‌ندورستی ده‌كات له كوردستان.
6- دواخهڵاتی زێڕینی بله به‌خشرایه خاتوو “رۆژدا فه‌ڵات” فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی توڕه‌یی فورات بۆ رزگاركردنی ره‌قه، كه‌وه‌ك ژنه قاره‌مانێكی كوردی رۆژئاوا رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له شه‌ڕی دژی تیرۆر‌و رزگاركردنی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، خه‌ڵاته‌كه‌ش له‌لایه‌ن خاتوو له‌یلا مسته‌فا هاوسه‌رۆكی نوێنه‌رانی خوسه‌ری له هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌رگیرا.