سلێمانی‌؛ ئاگر له‌ دوكانێكی‌ ماجدی‌ مۆڵ كه‌وته‌وه‌


وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ ئاگركوژێنه‌وه‌ی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاگر له‌ دوكانێكی‌ بازاڕی‌ ماجدی‌ مۆڵ له‌سلێمانی‌ كه‌وته‌وه‌و له‌ ئێستادا كۆنتڕۆڵكراوه‌.

رێكان جه‌مال راگه‌یاند، ئاگره‌كه‌ له‌ دوكانێكی‌ نهۆمی‌ یه‌كه‌می‌ ماجدی‌ مۆڵ كه‌وتووه‌ته‌وه‌و تا ئه‌وان گه‌یشونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌.

وتیشی‌ “ئاگره‌كه‌ زۆر نه‌بووه‌و دوكانه‌كه‌ ته‌نها وه‌كو كۆگا به‌كارهاتووه‌”.