پسپۆرێكی ئابووریی عێراق به دووری ده‌خاته‌وه ئابووریی عێراق له ساڵی 2013 ،،، به‌بێ بوونی پلانی ستراتیژی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابورییه‌كه‌ی پێشكه‌وتنی گه‌وه‌ره به‌خۆیه‌وه ببێنێت.
حه‌یده‌ر شه‌مه‌ری پسپۆری ئابووریی عێراقی به ئێخبارییه‌ی راگه‌یاند حكوومه‌تی عێراق له بودجه‌ی سالانه‌دا گرنگی به پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان نادات،، كه رۆلی گرنگ ده‌بینێت له هه‌ڵساندنه‌وه‌ی ئابووری عێراق و كه‌رته ئابوورییه‌كان.
روونیشیكرده‌وه كه كۆمه‌لێك یاسای گرنكی ئابووریی هه‌ن به‌ڵام تا ئێستا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌كیان كه‌وتووه و په‌سه‌ند نه‌كراون . ئه‌و پسپۆره ده‌لێت حكوومه‌تی عێراق بڕیاری بوێرانه‌ی بۆ پێشنیاری نوێ نه‌داوه بۆ هه‌ڵساندنه‌وه‌ی كه‌رته ئابوورییه‌كانی ،، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئابووریی عێراق به‌و شێوه‌ی ئێستا له ساڵی 2013 وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه .