بنکەی ژین لەشاری سلێمانی سەرجەم ژمارەکانی گۆڤاری گەلاوێژی کۆکردەوەو دوبارە لەبەرگێکدا چاپکرایەوە.
سدیق ساڵح سەرپەرشتیاری چاپکردنەوەی تەواوی گۆڤاری گەلاوێژ ڕایگەیاند” ڕۆژنامەگەری کوردی لوتکەی بەرزی زۆرە گۆڤاری گەلاوێژ یەکێکە لە لوتکە بەرزەکان کە کۆمەڵێکی زۆر نوسەری گەورە تیایاندا نوسیوە “
ڕاشیگەیاند” وەک بنکەی ژین ئەرکمانە کۆڤارە کۆنەکان کۆبکەیەنەوە، وەتوانیومانە ١١٦ ژمارەی گۆڤاری گەلاوێژ کۆبکەینەوە کەلە ساڵی ٢٠١٣ خەریکی چاککردن و ڕێکخستنەوەی گۆڤارەکانین وە لەگەڵ ژیاننامەی نوسەرەکان بەڵام لەپار ساڵەوە دەستمان پێکردەوە بە ھەوڵی ھەمولایەک لە ١٧ بەرگا چاپمان کردۆتەوە ١٦ بەرگی تایبەتە بە گۆڤارەکە بەشێکی تریشی تایبەتە بە نوسەرەکان”
ئاماژەی بەوەشدا” کارمەندانی بنکەی ژین تەواوی چاککردنەوەی گۆڤارەکەیان لە ئەستۆ گرتوو بەسەرکەوتوی ھەمویان تەواوکرد.
گوڤاری گەلاوێژ، گۆڤارێکی کوردی بوو کە لە ساڵانی 1939 ھەتاکوو ساڵی 1949ی زاینیدا بڵاو دەکرایەوە. بەر پرسانی ئەم گۆڤارە ئیبراھیم ئەحمەد و عەلائەدین سەججادی بوون.