له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رێگه‌وبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی سلێمانی، بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ته‌رخان ده‌كرێت.
زانا ره‌حمان، قایمقامی شارۆكه‌ی پێنجوێن راگه‌یاند، به‌هۆی بارینی به‌رده‌وام و به‌فری زۆر، چه‌ندان رێگه‌ی سه‌ره‌كیی گونده‌كانی سنووره‌كه، چاڵ و چۆڵی تێكه‌وتووه و شێواوه و ئه‌وه‌ش گرفتی زۆری بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروست كردووه.
ئه‌و وتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رێگه‌وبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی سلێمانی، گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ی ته‌رخانكردنی بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار، بۆ چاككردن و چهوڕێژكردنی رێگه‌ی سه‌ره‌كی ژماره‌یه‌كی زۆر له گونده‌كانی سنووری شارۆچكه‌ی پێنجوێن.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، ته‌رخانكردنی ئه‌و بودجه‌یه له‌م كاته‌دا كه ته‌نگژه‌ی دارایی له هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه، شتێكی باشه. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت پاره‌كه‌یان دابه‌ش كردووه به‌سه‌ر هه‌ردوو شاره‌دێی گه‌رمك و ناڵپارێز و به‌شێك له گونده‌كانی سه‌ر به‌ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی پێنجوێن”.
به‌هۆی خراپبوونی رێگه‌وبانه‌كانی سنووری شارۆچكه‌ی پێنجوێن و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری و رێگه‌ی سه‌ره‌كیی گونده‌كان، شۆفێرانی نیگه‌ران كردووه، بۆیه داوای به‌په‌له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته ده‌كه‌ن.