سلێمانی.. رێوڕه‌سمی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاری گه‌لاوێژ به‌ڕێوه‌چوو

به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ رۆشنبیران، له‌ بنكه‌ی ژین له‌ شاری سلێمانی و له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا، رێوره‌سمی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ژماره‌كانی گۆڤاری گه‌لاوێژ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن (سدیق ساڵح، ره‌فیق ساڵح و عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه‌)ـه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌.


سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، دواتر له‌لایه‌ن (د.سدیق ساڵح) باس له‌ گرنگی گۆڤاری گه‌لاوێژو رۆڵی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كرا له‌و سه‌رده‌مه‌دا، پاشان فلیمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر گۆڤاری گه‌لاوێژ پێشكه‌شكرا.

سدیق ساڵح سەرپەرشتیاری چاپکردنەوەی تەواوی گۆڤاری گەلاوێژ ڕایگەیاند” ڕۆژنامەگەری کوردی لوتکەی بەرزی زۆرە گۆڤاری گەلاوێژ یەکێکە لە لوتکە بەرزەکان کە کۆمەڵێکی زۆر نوسەری گەورە تیایاندا نوسیوە “


ڕاشیگەیاند” وەک بنکەی ژین ئەرکمانە کۆڤارە کۆنەکان کۆبکەیەنەوە، وەتوانیومانە ١١٦ ژمارەی گۆڤاری گەلاوێژ کۆبکەینەوە کەلە ساڵی ٢٠١٣ خەریکی چاککردن و ڕێکخستنەوەی گۆڤارەکانین وە  لەگەڵ ژیاننامەی نوسەرەکان بەڵام لەپار ساڵەوە دەستمان پێکردەوە بە ھەوڵی ھەمولایەک لە ١٧ بەرگا چاپمان کردۆتەوە ١٦ بەرگی تایبەتە بە گۆڤارەکە بەشێکی تریشی تایبەتە بە نوسەرەکان”

ئاماژەی بەوەشدا” کارمەندانی بنکەی ژین تەواوی چاککردنەوەی گۆڤارەکەیان لە ئەستۆ گرتوو بەسەرکەوتوی ھەمویان تەواوکرد.

گوڤاری گەلاوێژ، گۆڤارێکی کوردی بوو کە لە ساڵانی 1939 ھەتاکوو ساڵی 1949ی زاینیدا بڵاو دەکرایەوە. بەر پرسانی ئەم گۆڤارە ئیبراھیم ئەحمەد و عەلائەدین سەججادی بوون.