دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فشاریكرده سه‌ر خی جینگ پینگ سه‌رۆكی چین، كه كاری زیاتر بكات به‌مه‌به‌ستی سنوردانان و له‌ناوبردنی پرۆگرامی ئه‌تۆمی كۆریای باكور، هه‌روه‌ها هاوكاری بكات بۆ بوژانه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆری بازرگانی له‌نێوان ئه‌مریكاو په‌كین له وتوێژه‌كانی رۆژی هه‌ینیدا.
تره‌مپ به‌ئاشكرا باسی له به‌ره‌وپێشچوون كرد له‌چه‌ندین بواردا له‌گه‌ڵ چین، له یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی فلۆریدا له‌نێوان چین و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ره‌كانی رایانگه‌یاند، به‌ڵام زانیاری زیاتریان نه‌خسته‌روو بێجگه له رازیبوونی چین نه‌بێت له‌باره‌ی كاركردنی پێكه‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ هاریكاریكردن.
دوای كۆتایی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی فلۆریدا له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكدا، كه هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سوریا هه‌ژمونی كردبوو به‌سه‌ركۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیاندا، سه‌رۆكی چین چووه پاڵ تره‌مپ بۆ دوپاتكردنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای ئه‌رێنی كۆبوونه‌وه‌كان و پشتگوێخستنی جیاوازی و ناكۆكییه قوڵه‌كان كه بووه‌ته هۆی دابه‌شبوون له‌نێوان دووگه‌وره‌ترین وڵاتی ئابوری جیهانی.
یاریده‌ده‌ره‌كانی تره‌مپ دوپاتیانكرده‌وه كه تره‌مپ پابه‌ندو سوربووه له‌سه‌ر به‌به‌ڵێنه‌كانی و خستنه‌ڕوو وروژاندنی مه‌ترسیه‌كانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وته بازرگانیه‌كانی چین، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد هه‌ندێ به‌ره‌و پێشچوون هه‌بووه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی چین رازیبووه له‌سه‌ر پلانێك كه‌ماوه‌كه‌ی 100 رۆژه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وتوێژی بازرگانی بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكاو كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسانی بازرگانی چین له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
دوای ته‌واوبونی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی فلۆریدا كه‌دوورۆژی خایاند، رێكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه له هاوینه‌هه‌واری مارئه‌ی لۆگۆی تره‌مپ له فلۆریدا قسه‌ی ده‌كرد رایگه‌یاند، سه‌رۆكی چین رازامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر زیاتركردنی هه‌مانگی و هاوكاریكردن به‌مه‌به‌ستی سنورداركردنی پرۆگرامی ئه‌تۆمی و موشه‌كی كۆریای باكور، به‌لاَم هیچ پلانێكی نوێی نه‌خستۆته‌روو سه‌باره‌ت به رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی پیۆنگ یانگ.
له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا تره‌مپ به‌ڵێنیدا به راگرتنی وه‌ك ئه‌و ناوی برد “دزینی ده‌رفه‌ته‌كانی كاركردن له‌لایه‌ن چینه‌وه”، بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆر كرێكاران یارمه‌تی تره‌مپیاندا بۆ سه‌ركه‌وتنه پێشبینینه‌كراوه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 8ی تشرینی دووه‌مدا ، له ئێستادا تره‌مپ رووبه‌رووی فشاربووه‌ته‌وه له‌پێناو پابه‌ندبوون به‌به‌ڵێنه‌كانی بۆ ئه‌و توێژه.