وەزارەتی دارایی زانیار لەسەر باجی كارمەندان بڵاودەكاتەوە

 

حكومەتی هەرێم پەیڕەوێك  بۆ لێبڕینی راستەوخۆی باجی كارمەندانی كەرتی تایبەت دەركات و بڕی باجەكەش 5%ەو ئەگەر دواش بكەوێت دەبێتە دوو هێندە.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەپەیڕەوی ژمارە (2)ی ساڵی (2017)، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووەو تایبەتە بەباجی لێبڕینی راستەوخۆ بۆ كەرتی تایبەت و ماوەی پێشكەشكردنی راپۆرتیش تا 21ی ئەم مانگە دەبێت بە بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری.

وەزارەتی دارایی دەشڵێت: پەیڕەوی ئاماژە پێكراو، تەنها ئامانجی رێكخستن و چۆنییەتی ئەژماركردنی لێبڕینی راستەوخۆیە، جۆرو رێژەكەی نەگۆڕاوەو بڕی باج و ڕێژەكەی پێی یاسای ژمارە (20ی ساڵی 2011)هەموار كراوە.

بەپێی پەیڕەوەكە: دەبێت كۆمپانیاكان، ناوی كارمەندو كرێكارەكان و جۆری كارو جۆری كرێ (مانگانە، رۆژانە، كاتژمێری)، بڕی موچەو كرێ و قەرەبوو و سوودەكان، هەروەها بڕی باجی بڕدراو،  ئەو بڕانەی پێویستە دابشكێنرێت، بەرواری دەستكردن بەكارو وازهێنان لەكار دیاری بكەین

ئەوەشی ئاشكراكردوە: باجی مانگانە ئەژمار دەكرێ بەڕێژەی (5%) و لەدوای 21 رۆژ پارەنەدان، رێژەكە دوو هێندە دەبێت بۆ (10%).