په‌ڕله‌مانتارێك: عێراق سامانی گازی سرووشتی له‌ هه‌ودا ده‌سوتێنێت و، گازیش له‌ ئێران هاورده‌ ده‌كات

قه‌یس شه‌زه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ ئئتلافی عێراقییه‌  رایگه‌یاند  عێراق سامانی گازی سرووشتی خۆی به‌ هاودا ده‌سووتێنێت له‌كاتێكدا   گازی سرووشتی له‌ ئێران هاورده‌ ده‌كات  و ، داواش ده‌كات حكوومه‌تی عێراق    وه‌به‌رهێنانی له‌ گازی سرووشتی بكات بۆ هه‌مه‌جۆركردنی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی  . 
شه‌زه‌ر به‌ ئێخبارییه‌ی راگه‌یاند،  ئێران هه‌وڵی راكێشانی لووله‌كی هه‌نارده‌كردنی گازی سرووشتی به‌ناو خاكی عێراقده‌دات،، بۆ ئه‌وه‌ی گازی سرووشتی خۆی پێدا هه‌نارده‌ی عێراق و سوریا بكات،، له‌ كاتێكدا عێراق خۆی خاوه‌نی سامانێكی گه‌وه‌ریی گازی سرووشتیه‌ و رۆژانه‌ به‌ هاودا به‌ فیرۆی ده‌دات  .
 
 هاوكات ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ داوای ده‌كات وه‌به‌رهێنان له‌ گازی سرووشتی عێراقدا بكرێت، بۆ دابینكردنی پێدوایستی ناوخۆ و هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌، له‌ جیاتی هاورده‌كردنی له‌ ئێران و ولاتانی دیكه‌.