سەرنج ڕاکێشترین شاری جیهان

شاری غواناخواتو دەکەوێتە ناوەڕاستی وڵاتی مەکسیك لە دۆڵێكدا بە چیا و گرد دەورەدراوە ، ئەم شارە بە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین شاری جیهان ناسێندراوە.



شارەکە لە کۆمەڵێک خانووی ڕەنگاو ڕەنگ پێكدێت کە لە تاشەبەرد دروست کراون و بە ڕەنگی جیاواز ڕوپۆش کراون، تەواوی باڵەخانەکانی شارەکە بە وێنەی جۆراو جۆر نەخشێندراون کە سیمایەکی سەرنجڕاکێشیان بە شارەکە بەخشیوە.



شارەکە لە کۆمەڵێك شەقام پێك دێت کە بەیەکەوە بەستراون و هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێك لە شارەکەدا هاتوچۆناکات و بەشێكیش لە ڕێگاکان لە ژێر زەویدان لە سەنتەری شارەکەدا.



غواناخواتو لە ساڵی ١٩٨٨دا لەلایەن یونسکۆوە لە لیستی شارە مێژویەکانی جیهنادا ناسێندراوە.












 
خاك