سەرۆکی ڕێکخراوی بهڕێوهبهرایهتی و پلان ڕێژی کوردستان، وتی: یەکەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پلان ڕێژی ئابووری، گەشەی بەردەوام و یەکسانی ناوچەیی بە هاوکاری ٢ زانکۆی کوردستان و سلیمانیە لە سنە بەڕێوە دەچێت.
بەهرام نەسروڵڵاهی شەوی چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی هەماهەنگی بەڕێوە چوونی ئەو کۆنفڕانسە ئاماژهی بهوه کرد: ڕۆژانی ١٣ و ١٤ ی گوڵانی ئەمساڵ کاتی بەڕێوە چوونی ئەو کۆنفڕانسەیە، وتی: مامۆستایانی بەناوبانگی ئابووریی ئێران و ئابووریی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی ژاپۆن، ئوسترالیا، لەهستان و مالیزیا لە میوانە سەرەکیەکانی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پلان ڕێژی ئابووری، گەشەی بەردەوام دهبن.
سەرۆکی ڕێکخراوی بهڕێوهبهرایهتی و پلان ڕێژی کوردستان، وتیشی: کۆمەڵگەی زانستگایی لە شی کردنەوەی لایەنە زانستی و تەکنیکیەکانی گەشە لە پارێزگادا ئەبێ هەوڵی زیاتر بدەن.
بە وتەی نەسرولڵاهی زادە پلان ڕێژی و دانانی ئامانج بۆ گەشەی کوردستان ئەبێ لە خودی پارێزگاوە دهست پێ بکات و کۆنفڕانسی لهم چهشنه زانستی، ئەو ئامانجانە بەهێز دەکاتەوە.
نەسروڵڵاهی زادە بە رەخنە لە ڕوانگەکانی خهڵک بە گەشە وتی: گەشە چەمکێکی بەربڵاوە و بەرپرسایەتیەکەی بەس ناکەوێتە ئەستۆی بەش یا بنکەیەکی تایبەتی دەوڵەتی یا کەرتی تایبەت بەڵکوو تەواوی بەشەکانی کۆمەڵگا لە ئەم ڕەوتەدا کاریگەرن.
ئاژانسی هەواڵی مێهر