ھۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم رای
دەگەیەنێت كە بەهاوكاری
لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی هەوڵەكانیان چڕكردتەوە
تاوەكو بەشی دابەشكردنی كارەبای حكومەت بە كەرتی تایبەت
بفرۆشن .
ھۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا وتیشی: ئەو هەنگاوانە بەهیچ شێوەیەك نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان زیاد ناكات ، لەگەڵ ئەوەش لەو قەرزانەش خۆشنابین كە لەسەر هاوڵاتیانە و تەنانەت ئەو پرسەش لەدەسەڵاتی وەزارەت و ئەنجومەنی وەزیرانیشدا نیە.
ئاشكراشیكرد: كە هەرچەندە تا ئێستا بەهۆی ئەم بارودۆخەوە فشار نەخراوەتە سەر هاوڵاتی بۆ ئەوەی پارەی كارەبا بدەنەوە، بەڵام ئەوە قەرزێكە و دەبێت هەربدێتەوە.
ھۆگر شاڵی ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا کارەبا لە هیچ وڵاتێک ناکڕین جگە لەکارەبای حاجی ئۆمەران نەبێت کەبڕێکی زۆر کەمە لە ماوەی ڕابردوشدا کارەبای پێنجوێنمان لە ئێران دەکڕی بەڵام لەئێستادا حکومەتی عێراق پارەی تێچوەکەی نادات بۆیە بڕدراوە خۆمان توانیومان چارەسەری کارەبای پێنجوێن بکەین کە هاوڵاتیان زۆر لێی ڕازین.