ئیدارەی هۆتێل های كریست لەشاری سلێمانی بە ئامانجی دڵخۆشکردن و بەسەربردنی کاتێکی شادی نیوەڕۆ خوانێکی بۆ ١٥٠ خێزانی خاوەن پیداویستی تایبەت رێکخست.
بەشداربوانی نیوەرۆ خوانەکەش دەڵێن: زۆر سپاستی ئیدارەی هۆتێل های كریست و کاوەی حاجی فایەق خاوەنی هۆتێل های كریست دەکەین بۆ رێکخستنی ئەم نیوەرۆ خوانە، ئێمەی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەم نەورۆز و بەهارە نەمانتوانیەوە بچینە دەرەوە و لە سەیرانگاکان کاتێکی خۆش بەسەربەرین بەهۆی قەیرانی دارایی و دواکەوتنی موچەکانمان بەڵام ئەمرۆ و لیرە کاتێکی خۆشمان بەسەربرد.
لەم باردۆخە نالەبارەی ئێستایی کوردستان دڵخۆشکردنی خەڵکی ئاسایی جێگەی ستایشە بەڵام توێژێکی وەک خاوەن پێداویستی تایبەت بە بەردەوامی پێوستیان بە گرنگی پێدانی توێژە باڵاکانی کۆمەڵگایە.