له‌ سلێمانی پشكنین بۆ به‌نزیخانه‌كان ده‌كرێت

 
 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌ وت كانزای سلێمانی ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ پشكنینبان بۆ ژماره‌یه‌ك به‌نزینخانه‌ كردووه‌ و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شیان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ باره‌ی جۆرو كوالێتی به‌نزین له‌ به‌نزینجانه‌كانی سلێمانی كه‌ به‌ هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت.

حەسیب بەڕێوەبەری گشتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بەSNNی راگەیاند، “لەچوارچێوەی ھەڵمەتەکانمان بۆ پشکنینی کوالێتی بەنزین، ٣٥ بەنزینخانەی ناوشار پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە، جگە لەوەش پشکنین بۆ زیاتر لە١٢ گۆڕەپان کراوە، ھەفتەی دوجاریش ئامێرەکانی تایبەت بەپشکنینی کوالێتی بەکاردەھێنین”.

وتیشی:”لەھەفتەی داھاتوەوە دەچینە قەزاو ناحیەکانیش بۆئەوەی پشکنین بۆ سەرجەم بەنزینخانەکان بکرێت”.

بهه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات ، ئەو بڕه‌ سوتەمەنیەی ھاوردەی هه‌رێم دەکرێت لەگۆڕەپانی تایبەت بەکۆمپانیا بازرگانییەکان دادەنرێت و بەنزینخانەکانیش لەو گۆڕەپانانەوە بەنزین وەردەگرن، “بۆیە ئێمە دوجار پشکنین بۆ بەنزینەکان دەکەین، ھەم لەبەنزینخانەکان و ھەمیش بۆ گۆڕەپانەکان”.

محەمەد حەسیب جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌”کارئاسانی بۆ کۆمپانیاکانی ھاوردەکردنی بەنزین دەکەین، بەھیچ جۆرێکیش چاوپۆشی لەکوالێتیەکەی ناکەین.هه‌روه‌ها ووتیشی ژماره‌یه‌كی زۆر تانكه‌ری به‌نزینمان ره‌تكردۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ك سزایه‌ك بۆ ئه‌و بازرگانانه‌ی به‌نزینی خراپ هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن.