دوای ئه‌وه‌ی له مانگی رابردوودا حكومه‌تی ئێران بڕیارێكی ره‌وانه‌ی ته‌واوی پازگه‌كانی خۆی كرد به مه‌به‌ستی قه‌ده‌غه‌كردنی ناردنی 52 جۆر خۆراك و كه‌ره‌سته‌ی بازرگانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عیراق له رێگه‌ی خاڵه سنورییه‌كانه‌وه، به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی خاڵی سنوری نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان حكومه‌تی ئێران ئه‌و بڕیاره‌ی جێبه‌جێنه‌كردووه‌و ئاستی بازرگانی ئه‌و خاڵه سنورییه‌ش له ئێستادا بۆ 70% به‌رزبووه‌ته‌وه.
حسێن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان به PUKmedia ی راگه‌یاندوە: له ئێستادا بازرگانی نێوان حكومه‌تی ئێران و هه‌رێمی كوردستان و عیراق له خاڵی سنوری نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان گه‌شه‌یه‌كی به‌رفراوانی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و به‌ڕێژه‌ی 70% له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوودا بازرگانیكردن له‌و خاڵه سنورییه گه‌شه‌یكردووه.
وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی له مانگی رابردووش‌دا حكومه‌تی ئێران بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ناردنی 52 جۆر خۆراك و كه‌ره‌سته‌ی بازرگانی بۆ هه‌رێم و عیراق له رێگه‌ی ئه‌و خاڵه سنورییه‌وه ده‌ركردبوو، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و له ئێستادا زیاتر له ساڵانی رابردوو ئه‌و جۆره خۆراك و كه‌ره‌ستانه دێنه ناوه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه دابه‌زینی دراوی ئێرانی هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر لاوازبوونی په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌رێم و ئێران نه‌بووه.