سلێمانی‌؛ نرخی‌ به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌ بیانییه‌كان دیاریكرا

 
وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ پارێزگاكه‌ كۆبوونه‌وه‌ بۆ دیاریكردنی‌ نرخی‌ به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌ بیانییه‌كان و زیادكردنی‌ باج له‌سه‌ر ئه‌و به‌روبوومانه‌ی‌ له‌ ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.  

وه‌زیری‌ كشتوكاڵی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌م وه‌رزه‌دا به‌رووبومی‌ خۆماڵی‌ به‌رهه‌م دێت, به‌شێك له‌ به‌روبومه‌ بیانییه‌كان باجیان له‌سه‌ر زیادده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رووبومی‌ ناوخۆ زیاتر بفرۆشرێت. 

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد له‌گه‌ڵ ولاتانی‌ دراوسێشدا گفتوگۆیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر به‌روبوومێكی‌ خۆماڵی‌ له‌ پێویستی‌ ناوخۆ زیاتر بێت هه‌نارده‌ی‌ ولاَتانی‌ دراوسێ بكرێت.

وەزیری کشتوکاڵ وتیشی: ئەگەر باج دانەنێن هەندێک سیکتەر هەیە بەتەواوەتی بەرەو لەناوچون دەچێت ئێمە بڕی ١٠٠٠ دینار باجمان لەسەر  قاچکی هاوردە داناوە چونکە خواردنی سەرەکی دانیشتوان نیە و چەند کارگەیەکی قاچک  لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و دەبینە بەرهەمی قاچکی خۆمان وە بری ١٠٠٠ دیناریشمان لەسەر گوڵەبەرۆژە داناوە چونکە لە ئێستادا چەند کارگەیەکی گوڵەبەرۆژە هەیە و بەرهەمەکانیان پێداویستی هەرێم پڕ دەکاتەوە.