سەرەڕای ئەوەی یەكێكە لە ژەهراویترین گیانلەبەرەكان، دانیشتوانی گوندێكی دووری ناو جەنگەڵەكانی ئەندەنوسیا گۆشتی جۆرە مەیمونێكی بچووك دەخۆن.
بەپێی هەواڵێكی دەیلی مەیڵ دانیشتوانی دوورگەی سوڵاوێسی ئەندەنوسیا بەشێوەیەكی دوژمنكارانە مەیمونی ماكاكیو راو دەكەن و سەرەڕای ئەوەی جۆرە ئاژەڵێكی زۆر ژەهراوییە، بەڵام گۆشتەكەی بۆ خواردن بەكاردەهێنن، بەجۆرێک پارچە پارچەی دەکەن و وەک قیمەی لێدەکەن و دەیخۆن.
دەسەڵاتداران و چالاكوانانی ئەو وڵاتە هەوڵەكانی خۆیان چڕكردووەتەوە بۆ ڕازیكردنی گوندنشینەكان كە گۆشتی ئەو جۆرە مەیمونە بەكارنەهێنن.
ئاژەڵەكەن كە ناوە زانستییەكەی بریتییە لەماكاكا نیگرا، یەكێكە لەو ئاژەڵە ژەهراوییانە
لەجەنگەڵەكانی سەرانسەری ئەندەنوسیادا هەن لەنێوانیشیاندا پڵنگ و مەیمونی ئۆرانگۆتانس و لەلایەن ڕاوچییەكانەوە ڕووبەڕووی ڕاوكردن و قڕكردن دەبنەوە.
گۆشتی مەیمونی ماكاكیو لەلایەن گەلی میناهاسان، كە گروپێكی مەسیحین و لەناو وڵاتێكی خاوەن زۆرترین زۆرینەی ژمارەی موسوڵمان لەجیهاندا دەژین، زۆر پەسەندە و هیچ خۆپارێزییەكیان نییە لە خواردنی گۆشتی ئاژەڵی ژەهراوی، ئەوەش بەپێچەوانەی كۆمەڵگاكانی ئیسلامی ئەو وڵاتەوە.
كەسێكی ئەو گروپە ڕایگەیاندووە ” من حەزم لە تامەكەیتی، گەرم و توونە، تامی وەكو بەرازی كێوی یان سەگ وایە.”
لە بازاڕێكی شاری تۆمۆهۆندا كۆڵانێكی لێیە كە گوشتی مەیمونەكان لەپاڵ گۆشتی مار و شەمشەممەكوێرەی برژا و گۆشتی سەگدا بۆ فرۆشتن و برژاندن دەخرێتەڕوو.
بەپێی یاسای ئەو وڵاتە فرۆشتن و خواردنی گۆشتی ماكاكیو لە هەندێك ئاژەڵی دیكە قەدەغە كراوە و لەڕابرددودا چەندینجار هێزە ئەمنییەكان هەڵیانكوتاوەتە سەر شوێنەكە و شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزەكان و فرۆشیارەكاندا ڕوویداوە.