بانكی‌ ناوەندی‌ ڕێژه‌ی‌ خستنەبازاڕی‌ دۆلاری‌ كه‌مكرده‌وه‌

بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق ڕێژەی‌ خستنەبازاڕی‌ دۆلاری‌ ڕاگەیاند، بەهەمان نرخی‌ پێشوو كە 1190دینارە بۆ هەردۆلارێك.

بانكەكە‌ ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ159ملیۆن و961هه‌زارو907 دۆلاری‌ خستووەتە بازاڕەوە.

پرۆسەی‌ فرۆشتنی‌ ئەو بڕەپارەیە بەبەشداری‌ 35بانك‌ و11كۆمپانیای‌ تایبەت بەهەواڵەكردنی‌ دراو ئەنجامدراوەو نرخی‌ هەر دۆلارێكیش بە1190دیناری‌ عیراقی‌ دیاریكراوە.

ڕۆژانە بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق بڕی‌ ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كەبەشێوەی‌ زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی‌ عێراق، لەگەڵ خشتەیەكی‌ تایبەت بەناوی‌ ئەوبانكانە.

دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ بڕی‌160ملیۆن و203هه‌زارو18  دۆلاری‌ خستبووە بازاڕەوە.