میسر هه‌فتانه‌ 300 ملیۆن دۆلار زیان ده‌كات

 
له‌دوای هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی میسرو روخاندنی رژێمی موبارك، ئه‌و وڵاته‌ كه‌وته‌ ناو گێژاوی به‌ ملیۆنی كردنی شه‌قام دژی به‌ یه‌كترو به‌تایبه‌تی دوای سه‌ركه‌وتنی ئیخوانی موسلمین و به‌ده‌ستهێنانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
له‌م دواییانه‌شدا كێشه‌ی چه‌سپاندنی ده‌ستوری وڵات، ئه‌م كێشمه‌ كێشمه‌ وڵاتی گه‌یانده‌ لێواری زه‌ره‌ێكی گه‌وره‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌فتانه‌ به‌ته‌نها كه‌رتی گه‌شتوگوزار نزیكه‌ی 300 ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ر ده‌كات.
حسام ئه‌لشاعر سه‌رۆكی ژووری كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزار له‌ میسر جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر دابه‌زینی رێژه‌ی دابینكردنی ژوور به‌ رێژه‌ی 50% له‌ ئوتێله‌كانی شرم ئه‌لشێخ و غردقه‌ له‌ سه‌ر ده‌ریای سور.
وتیشی: ئوتێله‌كانی شرم ئه‌لشێخ و غردقه‌ كێشه‌ی كه‌می گازیان هه‌یه‌ بۆ ئیشپێكردنی مولیده‌ی وه‌به‌رهێنانی كاره‌باو ئاوی گه‌رم بۆ ئوتێله‌كان، به‌م هۆیه‌وه‌ داوایان پێشكه‌شی وه‌زیری نه‌وت كردوه‌ بۆ دابی كردنی چه‌ند وێستگه‌یه‌ك بۆ گه‌شتوگوزار.
شاعر راشیگه‌یاند: بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ئوتێله‌كانی شه‌رم و غرده‌قه‌ ئاست نزمی وا به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت، به‌تایبه‌تی له‌ چه‌ژنی كریسمیس و سه‌ری ساڵدا.