سەدان كەس ڕوبەڕوی مەرگ دەبنەوە، بەهۆی ويستى وەزیری گواستنەوەی عێراقی بۆ فڕۆكەوانیكردن


رۆژی یەك شەممەی ڕابردوو، كازم حەمامی وەزیری گواستنەوەی عێراقی، فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقی بە 200 سەرنشینەوە ڕوبەڕوی مەرگ دەكاتەوە بەهۆی ویستی ئەو بۆ فڕۆكەوانیكردن لە كاتی نیشتنەوەی فڕۆكەیەك لە فڕۆكەخانەی بەسرە.

بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسێكی عێراقی كە نەویسستووە ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، ئەو ڕوداوەی بەسەر یەكێك لە فڕۆكەكانی هێڵی ئاسمانی عێراقی هات لە كاتی نیشتنەوەی لە فڕۆكەخانەی بەسرە، هۆكارەكەی بریتی بووە لەوەی وەزیری گواستنەوە لە فڕۆكەكەدا بووە و داوای لە كابتنی فڕۆكەكە كردووە كە كورسیەكەی جێبهێلێت بۆ ئەوەی خۆی فڕۆكەكە بنیشَنێتەوە و دواتر نەیتوانیوە ئەو كارە بكات و فڕۆكەكە ڕوبەڕوی مەترسیەكی ڕاستەقینە بوەتەوە.

ئەو فڕۆكەیە لە گەشتێكی ناوخۆییدا بووە لە بەغداوە بۆ بەسرە و 200 سەرنشینی تێدابووە كە لە نێویاندا وەزیری گواستنەوەی هەبووە.

ژمارەیەك لەسەرنشینەكانی فڕۆكەكە لێدوانیان داوە و ئاشكرایان كردوە لە كاتی نیشتنەوەدا ترسێكی زۆریان بۆ دروست بووە و كاپتنی فڕۆكەكە توانیویەتی ڕوداوەكە دوربخاتەوە.