لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی
سلێمانی له كارگه‌یه‌كی ئاماده‌كردنی شاورمه‌دا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتدا كه به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست ئاماده‌كرابوو بۆ به‌كارهێنان.
شه‌وی رابردوو 3-4-2017 له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامه‌یه‌تی سلێمانی له كارگه‌یه‌كی ئاماده‌كردنی شاورمه‌دا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر بڕی زیاتر له “یه‌ك تۆن و نیو” گۆشتی ئاژه‌ڵی به‌ستوو و گۆشتی مریشكی به‌ستوودا كه خاوه‌نه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و به‌ده‌ر له مه‌رج و رێنماییه‌كان ئاماده‌یكردبوو بۆ دروستكردنی شاورمه.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامه‌یه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانیان له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتدا كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له “یه‌ك تۆن و نیو” ده‌بوو ئاماده‌كرابوو بۆ دروستكردنی شاورمه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و به‌ده‌ر له مه‌رج و رێنماییه‌كان هه‌ڵگیرابوو ده‌ركه‌وت له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه گونجاو نیه بۆ خواردن.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان وتیشی: هه‌موو گۆشته‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌وكاره‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)