ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئاشكرایكرد، كە لەسەدا 40 جوتیارانی ناوچەكەیان دەستبەرداری كشتوكاڵكردن بوونو لەئێساشدا ئەو پیشەیە بەرەو شسكت دەڕوات.
(عەلی داینی) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەدوای ساڵی 2003 وەو بەهۆی پشتگیری نەكردنی حكومەت بۆ كەرتی كشتوكاڵ، لەوانە دابین نەكردنی بنەتۆو دەرمان و ساغ نەكردنەوەی بەرهەمەكانیان، زۆرینەی جوتیارانی سنوورەكەیان پەنایان بۆ كاری تر بردووە.
عەلی داینی وتیشی، ئەو فەرامۆش كردنەی حكومەت بۆ كەرتی كشتوكاڵی پارێزگاكەیان وایكردوە رێژەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان بێكارببنو لەئێستاشدا جوتیارانی سنوورەكەیان پێیان وایە كشتوكاڵكردن كارێكی شكستخواردووە.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە داوایكرد، لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵی رزگاركردنی ئەو كەرتەبدەن، چونكە لەماوەی رابردوودا لەسەدا 70 دەستی كاری پارێزگاكەیان لەكەرتی كشتوكاڵدا كاریكردووە.