داوادەکرێت شەقامی مەولەوی و ئۆرزدی بەردەرکی سەرا ئۆتۆمبێلی پیدا نەڕوات


ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوادەکات بەدرێژای شەقامی مەولەوی و ئۆرزدی و بەردەرکی سەرا تەنھا ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بتوانێت پیایدا بڕوات.

ڕێكەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند” نوسراوێکم ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیکردووە دەربارەی سەنتەری شاری سلێمانی کە پێشنیارمکردووە شەقامی مەولەوی و ئۆرزدی و بەردەرکی سەرا و پیرەمێرد تەنھا بۆ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەکار بھێندرێت و بکرێتە شەقامی پیادە”

ڕاشیگەیاند” بۆ ئەو مەبەستەپێویستە لیژنەیەکی تایبەت لە ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامێتی سلێمانی و شارەوانی و پۆلیسی ھاتوچۆ و دیاری بکەن بۆ دیراسەکردن وە وە کاری لیژنەکە بێتەوە بۆ ئەنجومەن تا بڕیاری لێبدرێت وە بۆ تێچوی ئەم کارە ھیچ تێچوویەک لەسەر حکومەت ناکەوێت”

دێکەوت زەکی ئاماژەی بەوەشدا” پێویستیەکانی ئەم کارە ھیچ قورسی تیانیە و تەنھا پێویستی  بەبڕیار و پابەندکردن و دیسپلین ھەیە وە دەکرێت لەسەرەتادا ماوەیەک وەک تێست دابندرێت یاخود ھەفتەی چەند ڕۆژێک جێبەجێبکرێت تاوەک و خاڵە لاوازەکانی بەدیاربکەوێت لەحاڵەتی بڕیاری کۆتایدا چارەسەر بکرێت”

لەئێستادا شەقامی مەولەوی و پێرەمیرد و بەردەرکی سەرا ئۆتۆمبێل و ھاوڵاتیانی پیادە پیادا ھاتو چۆ دەکەن.