ئامارى لیژنه‌ى له‌ناوبردن له‌ مانگی ئادار

 
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئامارى مانگى ئادار بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌  له‌و مانگه‌دا بڕێكی زۆر خواردن و مادده‌ى ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناو براوه‌.
 
لیژنه‌ى له‌ناوبردنی سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئامارى مانگى 3 ساڵى 2017 بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ سه‌د تۆن خواردن و مادده‌ى به‌سه‌رچوو له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.
 
گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامێتی سلێمانی ڕایگەیاند” به‌شێك له‌و خۆراك و مادده‌ ماوه‌ به‌سه‌رچوانه‌، له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ هاوكارى بكرێت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و خۆراك و مادده‌ ماوه‌ به‌سه‌رچووه‌”.
 
 ئاماژه‌ى به‌ ئه‌وه‌كردووه‌” كۆى ئه‌و خۆراك و مادده‌ ماوه‌ به‌سه‌رچووه‌كان كه‌ پێك هاتوون له‌ (خواردن و خواردنه‌وه‌ى گازى و موادی جوانكاری)  105 سه‌دو پێنج تۆنه‌ و سه‌رجه‌میان له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆى شارى سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ناوبراون”.