بەوتەی لێپرسراوانی كۆمپانیای نەوتی باكوور هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ پێنج هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا كەم بۆتەوە.
لێپرسراوانی كۆمپانیای نەوتی باكور رایانگەیاند: هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ پێنج هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا كەمبۆتەوە، لە كاتێكدا كە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا 30 هەزار بەرمیل بووە لەرۆژێكدا.
هەرچەندە ئەو لێپرسراوانە هیچ ئاماژەیەكیان بەهۆكاری كەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نەكرد، بەڵام باسیان لەوەكرد، ئەو كەمبوونەوەیە لەكاتێكدایە كێشەكانی نێوان هەرێمو بەغدا بە چارەسەرنەكراوی ماونەتەوەو بەو هۆیەشەوە هەناردەی نەوتی هەرێم جێگیرنییەو رۆژانەش هەناردەی نەوت لەهەرێم رێژەیەكی دیاریكراوی نییە.