وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكی نەفەرهەڵگرەوە لەناو سلێمانی دە سەرنشین بریندار دەبن و برینی دوانیان سەختە.
رائید كاروان سدیق، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگەیاند: كاتژمێر نۆی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی، پاسێكی نەفەرهەڵگر وەردەگەڕێت و بەو هۆیەوە دە سەرنشین بریندار دەبن كەبرینی دوانیان سەختەو لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكیدان.
هەروەها وتیشی: ڕوداوەكە بەهۆی نەبونی مەرجی توندوتۆڵی و لەدەستدانی برێكەوە ڕویداوە.