پێشانگایەکی تایبەت بە بەرھەمی ناوخۆی دەکرێتەوە


بۆھاندان و پشتیوانی لەبەرھەمی ناوخۆی پێشانگایەکی تایبەت بە بەرھەمی ناوخۆی دەکرێتەوە بەمەبەستی ھاندانی زیاتر و پشتیوانی بەرھەمی ناوخۆی.

یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر عبدوڵا ئەحمەد عبدلکەریم سەردانی کردین و لەکۆبونەوەیەکیدا لەگەڵماندا داوای لێکردین لە پێشانگای بەرھەمە ناوخۆییەکانی کوردستان و عێراق پشتیوانیان بکەین کە لە مانگی پێنج دا دەکرێتەوە”

ڕاشیگەیاند” پێشانگاکە بۆ سەرجەم بەرھەمە ناوخۆیەکانە بۆئەوەی بتواندرێت ھانی تەواوی بەرھەمە ناوخۆیەکان بدرێت کە بەردەوامبن و بەتەواوی ھاوڵاتیان بناسرێندرێت کە پشتیوانی لەبەرھەمی ناوخۆی بکرێت”

ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە حکومەت ھانی تەواوی بەرھەمە ناوخۆیەکان بدات و پشتیوانیان بکات و کار ئاسانیان بکات بۆئەوەی بەرھەمی ناوخۆی زیادبکات.

پێشانگای بەرھەمە ناوخۆییەکانی کوردستان و عێراق بڕیارە لە ١٥ بۆ ٥/١٨ لە پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بەڕێوە بچێت.