سلێمانی:هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌رزانكردنی به‌نزین ده‌خرێنه‌گه‌ڕ

سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بۆ هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین له‌ پارێزگای سلێمانی داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به‌پارێزگار كردوه‌و داوای كۆبوونه‌وه‌ی كردوه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵی گران كردنی به‌نزینی داوه‌، ئه‌وه‌نده‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌داوه‌ پشتیوانی رای ئێمه‌ بكات وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان و پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ كاربكه‌ین، نرخی به‌نزین دابگرین

د. غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ 2-4-2017، راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌ دواداچوونمان كرد بۆ بابه‌تی گرانبوونی نرخی به‌نزین، بینیمان به‌ڕێژه‌یه‌ك نرخی به‌نزین له‌ پارێزگای سلێمانی به‌رزبووه‌ته‌وه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ وه‌ك لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا داواكارییه‌كم ئاڕاسته‌ی پارێزگاری سلێمانی كردوه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكبخاتز بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵیان دانیشتم و داواكارییه‌كه‌م پێشكه‌شكردن، ئه‌ویش رازیبوو كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكبخه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ به‌نزین هاورده‌ ده‌كه‌ن.

20 كۆمپانیا سوته‌مه‌نی بۆ پارێزگای سلێمانی هاورده‌ ده‌كات

راشیگه‌یاند: 20 كۆمپانیا سوته‌مه‌نی بۆ پارێزگای سلێمانی هاورده‌ ده‌كات كه‌ هه‌وڵبده‌ین به‌یه‌كه‌وه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی نرخه‌كه‌ی بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ نرخه‌كه‌ی  پێشووتری كه‌ هه‌رزانتربێت بكرێته‌وه‌ به‌ 575 بۆ لیترێك یان هه‌ر نرخێكی تری له‌و نرخه‌ی ئێستای هه‌رزانتر به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ له‌م بارودۆخه‌ ئابورییه‌ ناله‌باره‌ی ئێستادا هاووڵاتییان سودی لێوه‌ربگرن .

وتیشی: پێم وایه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شێك له‌و كێشانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ نرخی سوته‌مه‌نییه‌وه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ین، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی به‌نزیندا، چونكه‌ به‌شێكی سوته‌مه‌نی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌وان ده‌یهێننه‌ ناو پارێزگای سلێمانییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌ هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر كار بكه‌ین بۆ هه‌رزان كردنی نرخی به‌نزین.

ئه‌و بڕه‌ به‌نزینه‌ی كه‌ له‌ ناوخۆ به‌رهه‌مده‌هێنرێت وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان گرانی كردوه‌
 
هه‌روه‌ها وتی: له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ 50% ی به‌نزین له‌ ناوخۆی هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هێنرێت و له‌ 50%ی تریشی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده‌ ده‌كرێت، ئه‌و بڕه‌ی له‌ ناو هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مده‌هێنرێت وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان گرانی كردوه‌ 60 دیناری خستۆته‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی جارانی، له‌ پاڵاوگه‌ی كه‌ڵه‌ك هه‌ر لیترێك به‌نزین به‌ 525 دینار فرۆشراوه‌، ئێستا وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان كردویه‌تی به‌ 575 دینار، هه‌روه‌ها له‌ پاڵاوگه‌ی بازیان-یش لیترێك به‌نزین به‌ 520 دینار فرۆشراوه‌ ئێستا بووه‌ به‌ 560 دینار كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موویان نرخه‌كانیان زیادكردوه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، وتیشی: هه‌مان كات كۆمپانیاكانیش كه‌ به‌نزین له‌ده‌ره‌وه‌ هاوده‌ده‌كه‌ن به‌هۆی گرانبوونی ئه‌و به‌نزینه‌ی له‌ناوخۆ به‌رهه‌مده‌هنرێت ئه‌وانیش گرانیان كردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵی گرانكردنی به‌نزینی داوه‌، ئه‌وه‌نده‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌داوه‌ پشتیوانی رای ئێمه‌ بكات وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین دابگرین و كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه‌ چۆن ئه‌مه‌ له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا كه‌ هه‌ردوو به‌ڕێزان پارێزگاری پێشوو و ئێستاو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌وڵیانداوه‌ كه‌ نرخی به‌نزین دابه‌زێت.
 
00044141.jpg
 
PUKmedia