سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێَمانی دەلێت بۆ هاوكاری كردنی دامەزراوە حكومیەكان لە سنوری سلێمانی تەنیا یەك هەزار دینارمان نیە.
ئازاد حەمە ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم لە هۆڵی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەلایەتی سلێمانی ڕایگەیاند”بەداخەوە وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە دەزگایەكی باڵای بەدواداچونین ، ئێستا بۆ هاوكاری كردنی دامەزراوە حكومیەكان لە سنوری سلێمانی تەنیا یەك هەزار دینارمان نیە”.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی” ماوەی سێ مانگە هیچ بڕە پارەو نەسریەیەكمان بۆ نەهاتوەو بەهەوای خوا بەرێوە دەچین”.