هاتوچۆی هەرێم: سزای سەرپێچی ئۆتۆمبێل دەكرێتە قیست


بەبڕیارێكی هاتوچۆی گشتی هەرێم هەر سزایەكی هاتوچۆ كەدەچێتە سەر ئۆتۆمبێل لەكاتی ڕاییكردنی مامەڵەكاندا دەكرێت بەقیست.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند:” بە گوێرەی بریارێكی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی هەرێم كە كۆپییەكی بۆ بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی نێدراوە، تیایدا هاتووە، هەر سزایەكی هاتوچۆ كەدەچێتە سەر ئۆتۆمبێل لەكاتی ڕاییكردنی مامەڵەكاندا دەكرێت بەقیست”.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد:” ئەم بریارە ئارەزوومەندانەیە و شۆفێر دەتوانێت خۆی داوای بكات لە كاتی داواكەشدا شۆفێر پابەند دەكرێت بە دانی سەرجەم سزاكە لەو ماوەیەیی بۆی دیاری دەكرێت، ئەگەر خاوەن ئۆتۆمبێلەكە پارەی سزاكەی نەدات لە ماوەی دیاری كراودا، ئەوا لێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت ‌و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت”.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: ئەم بریارە لە كاتی نوێكردنەوەی ساڵانەدا جێبەجێ‌ دەكرێت بەڵام لە كاتی گواستەنەوەی خاوەندارێتی ساڵانەدا خاوەنی ئۆتۆمبێل سودمەند نابێت لەم بریارە .