شاره‌وانی سلێمانی گه‌راجه‌كانی پاركی ئازادی كرد به پاره‌و به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كانی سلێمانیش ده‌ڵێت، شۆفێران سوودیان له بێ پاره‌یی گه‌راجه‌كانی پاركی ئازادی وه‌رده‌گرت و ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌و گه‌راجانه جێده‌هێشت و ده‌چوون بۆ بازاڕ ئه‌مه‌ش وایكرد كه ئه‌و بڕیاره بدرێت.
كامه‌ران حه‌مه ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باخچه‌كانی سلێمانی به میدیای فەرمی یەکێتی راگه‌یاند”له‌پێشتردا گه‌راجه‌كانی پاركی ئازادی به خۆرایی بوو، به‌ڵام شۆفێران سوودیان له بێ پاره‌یی ئه‌و گراجانه وه‌رده‌گرت و كاتێك ده‌چوونه بازاڕ ده‌هاتن ئۆتۆمبێله‌كانیان لهگهراجهكانی پاركی ئازادی جێده‌هێشت و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌ده‌هاتنه‌وه به‌لای ئۆتۆمبێله‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شۆفێران زۆر بێ منه‌ت بوون له بێ پاره‌یی ئه‌و گراجانه و بێ ره‌چاوكردنی رێنمایییه‌كان ئۆتۆمبێله‌كانیان پاركین ده‌كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد كه ئه‌و بڕیاره بدرێت”.
وتیشی”كۆشك و گه‌راجه‌كانی پاركی ئازادی له لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانیه‌وه له زیادكردنی ئاشكردا دراوه به كه‌رتی تایبه‌ت و داهاته‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌وانی سلێمانی”.
كامه‌ران حه‌مه ساڵح راشیگه‌یاند”چوونه ناوه بێ ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی به‌شی خێزانییه‌كه‌ی پاركی ئازادی ده‌كه‌ن بێ به‌رامبه‌ره‌و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌هاووڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر چونه ژووره‌وه‌یان وه‌رناگیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان ئۆتۆمبێل ببنه ناو پاركی ئازادییه‌وه ئه‌وا بۆ هه‌ر ئۆتۆمبلێك بڕی 1000 دینار وه‌رده‌گیرێت”.