ستافی کۆشکی سپی لە بازرگان و سەرمایەدارن پێکهاتووە


كۆشكی‌ سپی‌ ئه‌مەریكا باری‌  دارایی‌ راوێژكاران و كارمه‌نده‌كانی‌ ئیداره‌ی‌ تره‌مپ ئاشكرا ده‌كات جگه‌ له‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مەریكا و مایك پێنسی‌ جێگری‌، وه‌زیر و به‌رپرسه‌ گه‌وره‌كان له‌ ئیداره‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ، خاوه‌نی‌ نزیكه‌ی‌ (12) ملیار دۆلارن و له‌ ته‌واوی‌ ئیداره‌كانی‌ پێشوی‌ ئه‌مەریكا ده‌وڵه‌مه‌ند ترن.

باری‌ دارایی‌ به‌رپرسانی‌ كۆشكی‌ سپی‌:

جارید كۆشنه‌ر و ئیڤانكا تره‌مپ
ئیڤانكا تره‌مپ كه‌ كچی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مەریكایه‌ و كۆشنه‌ر كه‌ زاوای‌ تره‌مپه‌، خاوه‌نی‌ ئوسوڵی‌ داراین كه‌ له‌ نێوان (240) بۆ (740) ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.

ستیڤن بانون گه‌وره‌ راوێژكاری‌ كۆشكی‌ سپی‌
بانون پێشتر له‌ راوێژكاریی‌ بۆ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن ساڵانه‌ (191) هه‌زار دۆلاری‌ ده‌ستكه‌وتوه‌ و ئێستا خاوه‌نی‌ ئوسوڵی‌ داراییه‌ له‌ نێوان سێ ملیۆن و (300) هه‌زار بۆ (12) ملیۆن (600) هه‌زار دۆلار.

شۆن سپایسه‌ر وته‌بێژی‌ كۆشكی‌ سپی‌
سپایسه‌ر له‌ لیژنه‌ی‌ نیشتیمانی‌ پارتی‌ كۆماری‌ ساڵانه‌ (260) هه‌زار دۆلاری‌ وه‌رگرتوه‌.

كیلیان كۆنوای‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دۆناڵد تره‌مپ 
 كۆنوای‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مەریكا بوه‌ و دوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بوه‌ته‌ راوێژكاری‌، به‌هۆی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ راوێژكارییه‌كانه‌وه‌ (800) هه‌زار دۆلاری‌ ده‌ستكه‌وتوه‌.

گاری‌ كۆن سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئابوری‌ نیشتیمانی‌ كۆشكی‌ سپی‌
كۆن سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئابوری‌ نیشتیمانی‌ كۆشكی‌ سپییه‌ و پێشتر سه‌رۆكی‌ بانكی‌ گۆڵدمان ساكس بوه‌ و ئوسوڵی‌ دارایی‌ به‌ (230) ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.