عیراق دەیەوێت هێڵی ئاسمانی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان بكاتەوە

كەریم نوری راوێژكاری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق راگەیاند: لەكاتی چارەسەربوونی كێشەكانی بەغداو كوەیت لەسەر هێڵە ئاسمانییەكان، قۆناغێكی نوێی كاركردنی عیراق دەبێت لەو بوارەداو هێڵی ئاسمانیش لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان دەكاتەوە.
وتیشی: لەئێستادا حكومەتی كوەیت دەیەوێت كێشەكانی لەگەڵ عیراق چارەسەر بكات بەتایبەت لەبواری هێڵە ئاسمانییەكاندا، كە ئەوەش دەبێتە قۆناغێكی نوێ‌ لەكاركردنی عیراق بۆ كردنەوەی هێڵی ئاسمانی بۆ هەر شوێن‌و وڵاتێك لەسەرتاسەری جیهاندا.