د.فوئاد مەعسوم، لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد سنوسیی باركیندۆ ئەمینداری گشتیی رێكخراوی ئۆپیك و وەفدێكی هاوڕێی كرد. فوئاد مەعسوم لەدیدارەكەدا ئاماژەیكرد بۆ گرنگی ئەو رۆڵەی كە سپێراوە بە رێكخراوەكە بۆ پاراستنی هەماهەنگیی نێوان دەوڵەتانی بەرهەمهێنەری نەوت و پارێزگاریكردن لەمافەكانی ئەندامانی رێكخراوەكە.
پەرۆشیشی خستەڕوو بۆ بەدوور گرتنی بە بازاڕ كردنی نەوت و ناردنە دەرەوەی لە گوشار و كاریگەرییە سیاسییەكان وپێویستیی رزگار كردنی فرۆشتنی نەوتی لە ئاسەوارە سیاسییەكان دووپات كردەوە كە دەرخستە و خواست و نرخەكانی نەوت مل كەچی ناكۆكیی و كاریگەرە سیاسییەكان نەبێت. دواتر محەمەد باركیندۆ ستایشی رۆڵی گرنگی عیراقی كرد لە رێكخراوی ئۆپیك وەك دەوڵەتێكی دامەزرێنەر و پەرۆشیی بۆ یەكڕیزیی ئۆپیك و بەهێز كردنی هەوڵەكانی بەو جۆرەی كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەموان بكات.