ئابوری توركیای هه‌ژاند، نرخی لیره‌ی دابه‌زاندو كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر گه‌شتیاریی‌و وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی به‌جێهێشت كه دوو سه‌رچاوه‌ی گرنگی بوژانه‌وه‌ی ئابوری توركیان.
ئابوری توركیا به‌یه‌كێك له‌قوربانیه‌كانی كوده‌تاكه‌ی 15 ته‌موز داده‌نرێت، كه له‌یه‌كه‌م رۆژی دوای كوده‌تاكه‌دا نرخی لیره به‌رێژه‌ی 5% دابه‌زی، ئه‌مه به‌گه‌وره‌ترین دابه‌زینی نرخی لیره داده‌نرێت له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا.
خاوه‌نكارانی توركیا نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌كاریگه‌ریی خراپی ئه‌م كوده‌تایه له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاریی ده‌ده‌بڕن، كه یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ئه‌و وڵاته. به‌ر له‌رودانی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌موز، ته‌قینه‌وه له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبول‌و شه‌ڕو نائارامی به‌رده‌وام له‌ناوچه كوردنشینه‌كان، توركیایان له‌به‌رده‌م دۆخێكی نه‌خوازراودا راگرتبوو، به‌پێی ئاماژه‌كان رێژه‌ی گه‌شتیارانی ساڵی 2016 به‌راورد به‌ساڵی رابردوو روو له‌كه‌مبونه‌وه‌یه، گه‌شه‌ی ئابوری‌و رێژەی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كیش له‌پاشه‌كشه‌دان، ئه‌ردۆغان به‌مه‌به‌ستی هاندانی گه‌شتیاریی‌و گوڕ‌وتین خستنه‌وه په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كان، سه‌رگه‌رمی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ روسیا‌و ئیسرائیل بوو.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی “گاردیان”ی به‌ریتانی په‌كخستنی یه‌ك رۆژی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پڕ له‌رێبواریی وه‌ك ئه‌سته‌نبول، زیانی 10 ملیار دۆلار به‌كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ده‌گه‌یه‌نێت. ئابوریناسێكی ناوداری توركیا، دوای كورده‌تاكه رایگه‌یاند كه پێویستمان به‌چه‌ندین ساڵه تا سه‌رمایه‌گوزاریی ده‌ره‌كی‌و ئابوریمان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئاستی جارانی پێش كوده‌تاو تیرۆر‌و نائارامیه‌كان.
توركیا به‌حوكمی هه‌ڵكه‌وته‌ی كه ده‌روازه‌ی ئه‌وروپایه روه‌و ئاسیا‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، رودانی شۆكی ئابوری له‌و وڵاته‌دا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر روبه‌رێكی فراوانی ئه‌وروپا‌و ئاسیاش ده‌بێت، به‌ر له‌هه‌ر شتێك تارمایی كوده‌تا به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنه‌وه دیار بوو، ساڵانه 48 هه‌زار كه‌شتی گه‌وره به‌ته‌نگه‌ی بسفۆردا تێده‌په‌ڕن‌و رۆژانه 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی روسیا‌و ئازه‌ربایجان له‌م ته‌نگه‌یه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌وروپا، كه كوده‌تاچییه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك دایانخست.
“جه‌یهان” یه‌كێكه له‌به‌نده‌ره گرنگه‌كانی توركیا، كه رۆژانه 700 به‌رمیل نه‌وتی وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای خه‌زه‌ر‌و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردرستان به‌بۆری ده‌گانه ئه‌م به‌نده‌ره‌و له‌وێوه به‌كه‌شتی ده‌برێنه ئه‌وروپا.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، ته‌نگه‌ی بوسفۆر كه 17 میله‌و ده‌ریای ره‌ش به‌ده‌ریای مه‌رمه‌ره‌و سه‌ره‌نجام به‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌گه‌یه‌نێت، یه‌ك له‌چواری بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی جیهان به‌م ته‌نگه‌یه‌دا تێده‌په‌ڕێت.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، وه‌زیری ئابوری توركیا پاش كوده‌تاكه جیهانی له‌وه دڵنیا كرده‌وه كه كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مموز كاریگه‌ریی هه‌میشه‌ی له‌سه‌ر ئابوری وڵاته‌كه‌یان نابێت، چونكه ئابورییه‌كی سه‌قامگیر‌و پته‌وه، ئه‌و وتی “ئابوری توركیا به‌ئه‌نداه‌یه‌ك گه‌شه‌ی كردوه كه ئه‌م نیمچه كوده‌تایه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نابێت”، هەرچەندە ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی کودەتاکەوە تورکیا زیانی 90 ملیار دۆلاری لێکەوتووە.
تتوركیا یه‌كێكه له‌هێزه ئابورییه به‌هێزو تازه سه‌رهه‌ڵداوه‌كانی جیهان، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و نیمچه كوده‌تایه‌ی له15ی ته‌موزدا روییدا چ كاریگه‌رییه‌كی كورتخایه‌ن‌و درێژخایه‌نی له‌سه‌ر سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌كی‌و پرۆسه‌ی تایبه‌تسازی‌و گه‌شەی كه‌رتی تایبه‌ت‌و گه‌شه‌ی ئابوری ده‌بێت كه هێمای سه‌ركه‌وتنی چه‌ند ساڵی رابردووی ئابوری توركیان؟
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی