هه‌ڵمه‌تی ڕێگری كردن له فرۆشتنی گۆشتی ئاژه‌ڵ له سلێمانى به‌رده‌وامه‌و له هه‌ڵمه‌تێكى به‌رفراواندا له چه‌ند رێگه‌و ده‌روازه‌یه‌كى سه‌ره‌كى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕێكى زۆر گۆشت و كه‌ره‌سته‌كانى تایبه‌ت به‌و كاره و سێ كه‌سیش به‌هۆى فرۆشتنى گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ستگیر كران,
رۆژى 31.3.2017 لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى بۆ ڕێگری كردن له فرۆشتنی گۆشتی ئاژه‌ڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به به‌شداری لیژنه‌ی باڵا ولیژنه‌ی دوو لیژنه‌ی هاتوچۆ و هێزه‌كانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكى به‌رفراوانیان رێكخست و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕێكى زۆر گۆشتدا كه به‌ده‌ر له مه‌رج و رێنماییه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێن.
گۆران قادر سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژه‌ڵ و سێ گۆشتفرۆش ده‌ستگیر كران كه یه‌كێك له‌وانه گۆشتی به‌ستووی ده‌توانده‌وه و به گۆشتى نوێ فرۆشتوویه‌تى , ووتیشى هه‌ر سێ كه‌سه‌كه ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت وتاسڵوجه كران بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى سزاى یاسایى بكرێنه‌وه ,
سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ووتیشى : هه‌موو ئه‌و گۆشته‌ى كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه به‌مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ری سلێمانی كراوه.