کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) رایدەگەیەنێت، بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە لەم مانگەدا 4.464 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە، ئەوەش 300 بەرمیلی کەمترە لەچاو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت پێش کەمکردنەوەکان بەپێی رێکەوتنەکەی ئۆپیک لەمانگی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە.
فەلاح عامری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەسەرەتای مانگی ئادارەوە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی رۆژانەی عێراق 3.756 ملیۆن بەرمیل بووە ئەوەش بەبەراورد بە مانگی شوبات کە 3.869 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بوو، کەمی کردووە.
عامری ئاماژەی بەوەش داوە ئەو بڕەی مانگی ئادار 515 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێمی کوردستانیش لەخۆ دەگرێت کە خۆیان هەناردەی دەکەن.
بەو پێیەش ئاستی پابەندبوونی عێراق، دووەم گەورەترین بەرهەمهێنی رێکخراوی ئۆپیک دوای سعودییە، بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەسەدا 90ی تێپەڕاندوە.
سەرۆکی کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی به‌وه‌شكردووه، هەناردەی نەوتی کەرکوک رۆژانە 49 هەزار بەرمیلی تێپەڕاندوە لە سەرەتای مانگی ئازارەوە.
ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی کاتێک لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو گەیشتە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، بەڵام لەدوای رێکەوتنەکەی ئۆپیک ئەو ئاستە دابەزی.
كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك، گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه 14 وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك 1.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌وه‌ش كۆی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 32.5 ملیۆن به‌رمیل.