نه‌وتی‌ كێڵگه‌ی‌ ته‌قته‌ق به‌ره‌و وشكبوون ده‌چێت

 
ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاشكرایده‌كات: ئاستی‌ به‌رهه‌می‌ كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی‌ ته‌قته‌ق له‌ 140 هه‌زار به‌رمیلی‌ رۆژانه‌وه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ ته‌نها 18 هه‌زارو به‌ره‌و وشكبون ده‌چێت.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح, ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بڵاویكرده‌وه‌, كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی‌ ته‌قته‌ق كه‌ پێشتر رۆژانه‌ بڕی‌ 140 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی‌ لێده‌رده‌هێنرا، ئێستا ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ دابه‌زیوه‌ بۆ 18 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

ئاماژه‌ی‌ به‌وشكردوه‌, پێشتر وه‌ك ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان هۆشداریانداوه‌ له‌ دابه‌زینی‌ ئاستی‌ نه‌وت له‌و كێڵگه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ زۆری‌ فشارلێكردن بووه‌ بۆ ده‌رهێنانی‌ نه‌وتی‌ زیاتر له‌ كێڵگه‌كه‌دا.

پێشتریش گۆران ئازاد ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاندبوو, به‌هۆی‌ فشاری‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان بۆ ده‌رهێنانی‌  بڕێكی‌ زیاتری‌ نه‌وت, ئاستی‌ نه‌وتی‌ كێڵگه‌كه‌ رۆژ له‌ دوای‌ رۆژ به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌و وشكبون ده‌چێت.