به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌هێنانی كاڵای خراپ له توركیاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌ر له به‌یانی رۆژی 20-12، له هۆڵی رۆتانا له شاری هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی پلاندانان و ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و بازرگانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و بازرگانی و كشتوكاڵ و ده‌سته‌ی ستانداردی توركی كۆبونه‌وه.
د. موئه‌یه‌د عه‌بدولره‌حمان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پێوانه‌سازی و كۆنترۆڵی جۆری هه‌رێم به PUKmedia ی راگه‌یاندوە: له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای توركیا كه له وه‌زاره‌تی بازرگانی و كشتوكاڵ و ده‌سته‌ی ستانداردی ئه‌و وڵاته پێكهاتبوون كۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد.
رونیشیكردۆتەوە: ئه‌مه یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیه له‌نێوان ئەوان و حكومه‌تی توركیا له‌سه‌ر رێكخستنی كاره‌كانی هاورده و بازرگانیكردن، چونكه پێشتر كێشه‌ی سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌بو كه له‌توركیاوه كاڵای خراپمان بۆ ده‌هات، بۆیه دوپاتمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه ئێمه لای خۆمانه‌وه چاودێریمان توندكردوه و هه‌ماهه‌نگیشمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان كردوه كه ئه‌وانیش چۆن له‌لایه‌نی خۆیانه‌وه نه‌هێڵن ئه‌و كاڵا خراپانه به‌ره‌و كوردستان بێت و ئه‌وانیش به‌ڵێنی هاوكاری ته‌واویان پێداوین.
ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه: كه‌پیشتر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئێرانی دانیشتوون، به‌ڵام ئه‌وان وه‌كو پێویست نه‌هاتوون به‌ده‌نگیانه‌وه رازیبونی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌رنه‌بڕی، ده‌یانویست له‌سه‌ر مه‌رجی ئه‌وان بڕۆین، به‌ڵام هه‌رێم و عیراق یاسای خۆیان هه‌یه بۆ هاورده‌كردنی كاڵا، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام، به‌ڵام لیژنه‌ی هاوبه‌شمان دروستكردوه له‌گه‌ڵیان بۆ ئه‌وه‌ی خاڵی هابه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا بگه‌نه ئه‌نجامێك.