محه‌مه‌د هاکان ئاتیلا، جێگری بەرێوبەری بانکی گه‌لی تورکیا به تۆمه‌تی ئه‌نجام دانی ئاڵ و گۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران و شکاندنی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە له فڕۆکه‌خانه‌ی که‌نه‌دی نیۆیۆرک ده‌ستگیر کرا.
ئاژانسەکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە ڕه‌زا زه‌ڕاب بازرگانی ئێرانی به ملیۆنان دۆلار به‌رتیلی به به‌رپرسانی تورکیا و به‌رپرسانی باڵای ئه‌م بانکه داوه.
به پێی ڕاپۆرته‌کان ڕه‌زا زه‌ڕاب به مه‌به‌ستی شکاندنی گه‌ماڕۆکانی سەر ئێران ئه‌م کارانه‌ی ئه‌نجام داوه.
زه‌ڕاب له ساڵی ۲۰۱۳ به تۆمه‌تی به‌رتیل دان به به‌رپرسانی تورکیا ده‌ستگیر کرا که دواجار به یارمه‌تی ئه‌ردۆغان ئه‌م که‌یسه داخرا.
به‌ڵام زه‌ڕاب دووبارە لە ئه‌مریکا ده‌ستگیر کراوە و به تۆمه‌تی شکاندنی گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران دادگایی ده‌کرێت.