مانگی داهاتوو دەروازەی پەروێزخان بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو هەموو ئەو بارانەی لە دەروازەی پەرورێزخانەوە هاوردە و هەناردە دەکرێت بە سیستەمی ئەلیکترۆنی بێت و کارەکانی بە ئەلیکتۆرنیکردنی سیستەمەکەش بەردەوامە.



بە ئەلیکترۆنیکردنی دەروازە سنوورییەکان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتە بۆ کەمکردنەوەی قورسایی قەیرانی دارایی و رێکخستنەوەی داهات لە باشووری کوردستان.



حكومه‌ت له‌ ساڵی 2016ـوه‌ ده‌ستیكردوه‌ به‌ رێكخسته‌نەوه‌ و فروانكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر گیرفانی، هه‌ربۆیه‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ رێگه‌ی سیستمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ بەیەکەوە دەبەسترێتەوە،‌ راسته‌خۆ خۆی چاودێری ده‌كات، ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ ئه‌م سیستمه‌ پێویسته‌ گەشتووەتە خاڵی سنووری په‌روێزخان. 



قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كاری ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ 2016، به بەهای دوو ملیار دۆلار و هه‌رێمی كوردسیتانیش یەک ملیار بووه‌، به‌شی سه‌ره‌كی ئاڵۆگۆڕه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی په‌روێزخانەوه‌ بووه‌، كه‌ گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ بەڕووی وڵاتانی درواسێیدا له‌ڕووی قه‌باره‌ی بازرگانییه‌وه‌.