له‌ هاویندا پێدانى ئاو به‌هاوڵاتیانی سلێمانى زیاد ده‌كات

 
پارێزگارى سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌موكوڕیمان له‌ دابین كردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕییه‌كان خراوه‌ته‌گه‌ڕوو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كاركردن له‌هێڵى دووه‌مى ئاوى سلێمانى ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه‌.

سه‌ردار قادر
پارێزگارى

سلێمانى  له‌وته‌یه‌كدا تیشكى خسته‌سه‌ر گرنگى سامانى ئاو بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ش كرد كه‌ له‌ئیداره‌دان و دابینكردنى ئاودا هه‌ن له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى.


پارێزگارى سلێمانى روونى كرده‌وه‌ كێشه‌ى گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ دابینكردن و دابه‌شكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان ئه‌وه‌ش پێویستى به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه‌.

وتیشى وێراى قه‌یرانى دارایى به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ به‌رده‌وامه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌ست كراوه‌ته‌وه‌ به‌كاركردن له‌ هێڵى دووه‌مى ئاوى سلێمانى و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ پێشبینى ده‌كرێت بۆ هاوینى ئه‌مساڵ پێدانى ئاو به‌شارى سلێمانى و شارۆچكه‌كانى ده‌وروبه‌رى باشتر ببێت.

پارێزگار راشیگه‌یاند نابێت سامانى ئاو  هه‌مان مامه‌ڵه‌ى سامانه‌ سروشتیه‌كانى له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌ ته‌ینا به‌ موڵكى نه‌وه‌یه‌ك بزانرێت.