لەپەراوێزی كۆنگرەی شەشەمی زانستی نێودەوڵەتی بۆ جیهانگیری زانستی وەرزش كە لەڕۆژانی25-27/3/2017 لەشاری بەسرە ئەنجامدرا، دوای ریزبەندی كردنی زانكۆكانی نیشتیمانی عەرەبی لە خولی دووەمدا زانكۆی سلێمانی پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، كە بۆ یەكەمجارە لەكوردستان زانكۆیەك بەشداری بكات.
د.ناڤم جەبار سەرۆكی بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەتی لەزانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: پێش ئەوەی ئەم ریزبەندییە بكرێت ئێمە فۆڕمێكمان بۆ هاتووە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی بۆ زانستی وەرزشی كە سەربەئەكادیمیای نێودەوڵەتی بۆ تەكنەلۆجیای زانستی وەرزشی لەسویدە، لەسەر بنەمای ئەو فۆڕمە كۆلێژەكەمان هەڵبژێردراوە.
هەروەها وتیشی: ئەم هەڵبژاردنەی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی نازناوێكی باش دەبێت بۆ زانكۆی سلێمانی چونكە لەسەر ئاستی هەموو زانكۆكانی كوردستان تەنها زانكۆیە كە بەشداری ئەو ڕیزبەندییەی كردووە.